Skip to main content

ڕەگەزنامەی ڤەنواتۆ

هەندێک زانیاری بە کورتی

ئەو ووڵاتانەی پێویستی بە ڤیزا نیە

١٣٠+

لە نێویاندا ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەڕیتانیا.

دەستپێدەکات لە

١٣٠.٠٠٠$

کیشوەر

نزیک ئوستڕالیا

پایتەخت

پۆڕت ڤیلا

زمانی فەرمی

ئینگلیزی - فەڕەنسی

ژمارەی دانیشتوان

٢٧٠,٤٠٢

ڕووبەر

١٢,١٨٩ کم٢

داهاتی ساڵانە

775 مليۆن دۆلار

ڕیزبەندی پاسپۆڕت

٤٩

دراو

دۆلاری کاریبی

دەربارە ڤەنواتۆ

دوورگــەکانی ڤانواتۆ دەکەوێتە دەریای مەرجان و باشوری زەریای هادی و لە بەشی باشورەوە ،نزیکە لە کیشوەری ئوسترالیاوە زنـــجیرە دورگەکـــــانی پێکهاتووە لە نـزیکەیی ٨٣ دورگەی بــــچووک کە ٦٥ دورگەیان دانیشتوانی لـــەسەر دەژین، دورگەکان لـەسەر شێوەی پیتی وای ئینگلیزیە وە ژمارەی دانیشتوواەکەی نزیکەی ٢٨٢،١٣٠ کەسن. هەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و بیسلامی زمانی ڕەسمیانن وە دراوی ڤاتوو بەکاردەهێنن.

گەشتی زیاتر لە ١٢٩ ووڵات بکە بێ ڤیزا.

بەڵگەنامە پێویستەکان (ئەسڵی):

  •  وێنەی کەسی قیاسی ٤٥ * ٣٨. پێویستە دەم و چاوو گوێچکەکان و شان بە تەواوی دەرچێت ، بە بێ دەرکەوتنی هەستەکانی خۆشی و ناخۆشی پۆشینی ڕەنگی تۆخ. خانمی باڵاپۆش پێویستە سـەرپۆش ڕەنگی ڕەش بێت و گوێچکە و ناوچەوانیان دەربکەوێت ڕەنگی تۆخ پۆشرابێت.

  •  کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی نیشتیمانی.

  •  بڕوانامەی لەدایکبوون .

  •  سەلماندنی ناونیشانی نیشتەجێبوون .

  •  گرێبەستی هاوسەرگیری (ئەگەر هەبوو ).

  •  پــشتگیری ئەژماری بانکی بۆ ماوەی ١٢ مــانگ بە زمانی ئینگلیزی ، وە پێویستە هەموو لاپەرەکان مۆرکراو بێت.

  •  بــــــەڵگەی بـــــێتاوانی ( پێویستە ئەستۆ پاکی بێنێت لەو ووڵاتەی نیشتەجێی یا ووڵاتی لەدایـــــک بـــــــوون یان هـــــەر ووڵاتێک کە تێیدا نیشتەجێ بووی زیاتر لە ٦ مانگ لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا.(

  •  پەڕاوی خزمەتی سەربازی ( ئەگەر هەبوو ).

  •  پشتگیری قوتابخانە لە لایەن بەرێوبەری قوتابخانە بۆ منداڵەکان کە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٨ ساڵە.

  •  نامەی ڕاسپاردەی کەسی لەلایەن پاڕێزەر.

  •  CV ھاوپێچ بکرێت ( زانیاری کەسی تەواو دەربارەی کەسی داواکراو ).

  • پشکنینی ڤایرۆسی HIV بۆ ھەر تاکێک تەمەنی لە سەروو ١٢ ساڵ بێت.

  •  سەلماندنی کار: بۆ ئەوکەسانەی خاوەنی کۆمپانیان ( بڕوانامەی تۆماری کۆمپانیا – میزانیەی کۆمپانیا –کەشفی هەژماری 12 مانگی کۆمپانیا ) . بۆ ئەو کەسانەی خاوەن کار نین ( کاری تایبەی خۆیان نیە ) پشتگیری کارکردن کە تێیدا بڕی موچە و پلە و بەرواری دەتبەکاربونی تێدابێت.

  •  بڕوانامەی خوێندنی ئەسڵی بۆ هەر منداڵێک تەمەنی لە ١٨ ساڵ زیاتر بێت.

هەنگاوەکانی بە دەست هێنانی پاسپۆرتی ڤەنواتۆ:

  •  دانیشتن لەگەڵ کەسانی شارەزا و پێدانی زانیاری لـــــەسەر ڤەنواتۆ بە بـــــێ بەرامبەر.

  • پێداچونەوەی سەرەتای و واژۆکردنی ڕێککەوتن لــــەگەڵ مۆنتریاڵ تـراڤل وە بڕی سەرەتایی پارەکە و دەست پێکردنی کارە یاساییەکانی مامەڵەکە.

  •  ئامادەکردن و ڕێکخستنی مامەڵەکان و ناردنی بۆ ووڵاتی ڤەنواتۆ بۆ پێداچوونەوە.

  •  هـــــــــــاتنەوەی ڕەزامەنــــــــــدی مــــــامەڵەکە لە لایەنی دەوڵەتی ڤەنواتۆ و ناردنی بڕە پارەی دووەم.

  •  چـــــــاپکردنی ڕەگەزنامە و پـــــــاسپۆرتەکە لـــــە لایەن دەوڵەتی ڤەنواتۆ.

  •  وەرگرتنی پاسپۆرت لە مۆنتریاڵ تراڤڵ.