ڕەگەزنامەی گرینادا
هەندێک زانیاری بە کورتی
ئەو ووڵاتانەی پێویستی بە ڤیزا نیە
١٤٠+
لە نێویاندا ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەڕیتانیا
دەستپێدەکات لە
٢٥٠.٠٠٠$
ژمارەی دانیشتوان
١٠٧,٨٥٠
پایتەخت
سانت جۆرج
کاستریس دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای سانت لوشیا کە دەریای کاریبی دەکەوێتە بەرامبەری
دراو
دۆلاری کاریبی
١ دۆلاری ئەمریکی = ٢.٧ دۆلاری کاریبی
زمانی فەرمی
ئینگلیزی - فەڕەنسی
دەربارە گرینادا
گرینادا دەکەوێتە دورگەکانی هیندی خۆرئاوا لە دەریایی کاریبی، وە ناوە ئەسڵیەکەی بریتیە لە 'گرانادا' یەکێکە لە شارە هەرە جوانەکانی ئەندەلوسیا. ئەم دورگەیە بەم ناوە ناو نراوە لەبەر جوانی سروشت و سەوزی شاخەکانی و کەنار دەریا شینەکانی. وە بەدوری ١٤٠ کم دەکەوێتە سەروو وڵاتی ڤەنزوێلا. گرینادا پێکهاتووە لەچەند دورگەیەکی بچوک وە سانت جۆرج پایتەختەکەیەتی. دانیشتوانەکەی نزیکەی ٩٥ هەزار کەس دەبێت وە سنورەکەی نزیکەی ٣٤٤ کم دوجایە. گریانادا ناسراوە با جوانی سروشت و پاکی کەش و هەواکەی وە کەنار دەریا کانی کە سەرنجی گەشتیاران بەلای خۆیدا ڕادەکێشێ. پیشەنگی وڵاتانە لەبەرهەم هێنانی گوێزدا. زمانی ئینگلیزی زمانی فەڕمیانە وە دۆلاری کاریبی بەکاردەهێنن.
گەشتی زیاتر لە ١٤٠ وڵات بکە بەبێ ڤیزا.
بەڵگەنامە پێویستەکان :
-
وێنەی کەسی قیاسی ٤٥ * ٣٨. پێویستە دەم و چاوو گوێچکەکان و شان بە تەواوی دەرچێت ، بە بێ دەرکەوتنی هەستەکانی خۆشی و ناخۆشی پۆشینی ڕەنگی تۆخ. خانمی باڵاپۆش پێویستە سـەرپۆش ڕەنگی ڕەش بێت و گوێچکە و ناوچەوانیان دەربکەوێت ڕەنگی تۆخ پۆشرابێت.
-
کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی نیشتیمانی.
-
بڕوانامەی لەدایکبوون .
-
سەلماندنی ناونیشانی نیشتەجێبوون .
-
گرێبەستی هاوسەرگیری ( ئەگەر هەبوو ).
-
بــــــەڵگەی بـــــێتاوانی ( پێویستە ئەستۆ پاکی بێنێت لەو ووڵاتەی نیشتەجێی یا ووڵاتی لەدایـــــک بـــــــوون یان هـــــەر ووڵاتێک کە تێیدا نیشتەجێ بووی زیاتر لە ٦ مانگ لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ).
-
پەڕاوی خزمەتی سەربازی ( ئەگەر هەبوو ).
-
پشتگیری قوتابخانە لە لایەن بەرێوبەری قوتابخانە بۆ منداڵەکان کە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٨ ساڵە.
-
نامەی ڕاسپاردەی کەسی لەلایەن پاڕێزەر.
-
CV ھاوپێچ بکرێت ( زانیاری کەسی تەواو دەربارەی کەسی داواکراو ).
-
پشکنینی ڤایرۆسی HIV بۆ ھەر تاکێک تەمەنی لە سەروو ١٢ ساڵ بێت.
-
سەلماندنی کار: بۆ ئەوکەسانەی خاوەنی کۆمپانیان ( بڕوانامەی تۆماری کۆمپانیا – میزانیەی کۆمپانیا –کەشفی هەژماری 12 مانگی کۆمپانیا ) . بۆ ئەو کەسانەی خاوەن کار نین ( کاری تایبەی خۆیان نیە ) پشتگیری کارکردن کە تێیدا بڕی موچە و پلە و بەرواری دەتبەکاربونی تێدابێت.
-
بڕوانامەی خوێندنی ئەسڵی بۆ هەر منداڵێک تەمەنی لە ١٨ ساڵ زیاتر بێت.
هەنگاوەکانی بە دەست هێنانی پاسپۆرتی گرینادا:
-
دانیشتن لەگەڵ کەسانی شارەزا و پێدانی زانیاری لـــــەسەر گرینادا بە بـــــێ بەرامبەر.
-
پێداچونەوەی سەرەتای و واژۆکردنی ڕێککەوتن لــــەگەڵ مۆنتریاڵ تـراڤل وە بڕی سەرەتایی پارەکە و دەست پێکردنی کارە یاساییەکانی مامەڵەکە.
-
ئامادەکردن و ڕێکخستنی مامەڵەکان و ناردنی بۆ ووڵاتی گرینادا بۆ پێداچوونەوە.
-
هـــــــــــاتنەوەی ڕەزامەنــــــــــدی مــــــامەڵەکە لە لایەنی دەوڵەتی گرینادا و ناردنی بڕە پارەی دووەم.
-
چـــــــاپکردنی ڕەگەزنامە و پـــــــاسپۆرتەکە لـــــە لایەن دەوڵەتی گرینادا.
-
وەرگرتنی پاسپۆرت لە مۆنتریاڵ تراڤڵ.