ڕەگەزنامەی ساینت لوشیا
هەندێک زانیاری بە کورتی
ئەو ووڵاتانەی پێویستی بە ڤیزا نیە
١٥٠+
لە نێویاندا ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەڕیتانیا، سەنگافۆر و هۆنگ کۆنگ.
دەستپێدەکات لە
٢٥٠.٠٠٠$
ژمارەی دانیشتوان
١٨٢,٢٧٣
پایتەخت
كاستريس
کاستریس دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای سانت لوشیا کە دەریای کاریبی دەکەوێتە بەرامبەری
دراو
دۆلاری کاریبی
١ دۆلاری ئەمریکی = ٢.٧ دۆلاری کاریبی
زمانی فەرمی
ئینگلیزی - فەڕەنسی
دەربارە سانت لوشیا
بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی سانت لوشیا بە ڕێگەی وەبەرهێنان:
پرۆگرامی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامە ی سانت لوشیا لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە دەرفەتێکی گرنگ دەخاتە بەردەم ئەو کەسانەی کە خوازیاری بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەمن بە تێچویەکی گونجاو کەمترین ماوە. . لە ڕێگەی پرۆگرامی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی سانت لوسیا بە وەبەرهێنان، تاکەکان دەتوانن بە شێوەیەکی پارێزراو و کاریگەر ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی دووەم بەدەست بهێنن. وڵاتەکە پابەندە بە پاراستنی شەرعیەتی بەرنامەکە و خۆی وەک دەسەڵاتێکی دادوەری متمانەپێکراو بۆ هاووڵاتیبوون بە وەبەرهێنان جێگیر کردووە. بە بەدەستهێنانی ئەم ڕەگەزنامەیە ڕێگەپێدراویت بۆ زیاتر لە ١٤٥ وڵات گەشت بکەیت بەبێ ڤیزە وە گرنترین خزمەتگوزاری کە ئەم وڵاتە دەستەبەری کردوە بۆ هاوڵاتییەکانی بەخشینە لە هەمو جۆرە باجێک هەر ئەمەش وایکردووە کە ببێتە پێگەیەکی گرنگ بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی کە بەدوای دەرفەتی ئابووریدا دەگەڕێن.
سوودەکانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی سانت لوسیا:
1. گەشتی زیاتر لە 145 وڵات بەبێ ڤیزە. 2. هاوڵاتیبوون هەمیشەییەو بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوە. 3. بە بێ بونی مەرجی نیشتەجێبوون و سەردان کردنی وڵاتەکە. 4. باوەڕپێکراوی جیهانی. 5.نەبونی باج لەسەر داهات، سامان، میرات، یان قازانجی سەرمایە .. 6. گەشەی ئابووری و سەقامگیری وەبەرهێنان. 7. ئینگلیزی زمانی فەرمییە. 8. بەرزی ئاستی ژیان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی. 9. کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتیخواز. 10. پرۆسەی پێشکەشکردنی خێرا بەبێ چاوپێکەوتن و مەرجی زمان.
کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ پرۆگرامی ڕەگەزنامەی سانت لوسیا:
1- پێویستە داواکاری سەرەکی تەمەنی 22 ساڵ کەمترنە بێت. 2-پێویستە داواکار پێشینەی تاوانی نەبێت. 3-نابێت داواکار ڤیزەی ڕەتکرابێتەوە لە لایەن ئەو وڵاتانەی کە سانت لوشیا ڕێککەوتنی گەشتیی بێ ڤیزەی هەیە لەگەڵیاندا. 4- داواکاری سەرەکی دەتوانێت ئەم کەسانەی خوارەوە بخاتە ناو داواکاریەکەیەوە: 1) هاوسەر یان هاوبەشی ژیان 2) منداڵی وابەستەی(واتە ئەو منداڵانەی کا هاوسەرگیریان نەکردووە) تا تەمەنی 30 ساڵ کە لە ڕووی داراییەوە وابەستەی داواکاری سەرەکین و خوێندکاری فول تایمن، بە بەڵگەی ناونوسین لە دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراوی خوێندنی باڵا. 3) منداڵانی سەروو 25 ساڵ کە کەمئەندامی جەستەیی یان دەروونییان هەیە کە لە ڕووی داراییەوە پشت بە داواکاری سەرەکی دەبەستن. 4) دایک و باوک یان باپیر و داپیرە کە تەمەنیان 55 ساڵ یان زیاترە و لە ڕووی داراییەوە وابەستەی داواکاری سەرەکین. 5) خوشک و براکانی داواکاری سه ڕه کی یان هاوسه ی داواکاری سەرەکی، کە هاوسه ڕگیری نه کردووه و یان ته مه نیان خوار 18 ساڵە و له ڕووی داراییه وه وابه سته ی داواکاری سه ڕه کین، یان خاوه ن که م ئەندامی جه سته یی یان ده ڕوونین و له ڕووی داراییه وه وابەستەی داواکاری سەرەکییە.
ڕەگەزنامەی سانت لوسیا بەبرۆگرامی وەبەرهێنان
سندوقی ئابووری نیشتمانی: سندوقی ئابووری نیشتمانی (NEF) کە بۆ دابینکردنی بودجەیە بۆ پڕۆژەکانی سپۆنسەری حکومەت بەپیی ژمارەی ئەو کەسانەی کەلە داواکارییەکەدا تۆمارکراون 1. تاکە داواکار: 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی 2. داواکاری سەرەکی و هاوسەر: 140 هەزار دۆلاری ئەمریکی 3. خێزانێکی چوار کەسی: 150 هەزار دۆلاری ئەمریکی 4. کەسانی سەر بە زیادە: 15 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر داواکارێک وەبەرهێنانی خانووبەرە: داواکار دەبێت وەبەرهێنان بکات لە پڕۆژەیەکی خانووبەرە کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە لە وڵاتی سانت لوسیا کە کەمترین بەهای بریتتیە لە ٢٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی. وەبەرهێنەر دەبێت بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ لە پێدانی ڕەگەزنامەییەوە موڵکەکە هەڵبگرێت. جگە لەوەش، تەنها دەتوانیت ئەو خانووبەرەیە لە ژێر پرۆگرامی ڕەگەزنامە بە وەبەرهێناندا بفرۆشیتەوە دوای پێنج (5) ساڵ لە بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە. باجی حوکمەت بەپێی ژمارەی کەسانی کەداواکار بەم شێوەیەی خوارەوەیە : 1. تاکە داواکار: 30 هەزار دۆلاری ئەمریکی 2. داواکاری سەرەکی و هاوسەر: 45 هەزار دۆلاری ئەمریکی 3. کەسانی سەر بە 18 ساڵ و سەرووتر: 10 هەزار دۆلار بۆ هەر داواکارێک 4. سەرپەرشتیاری خوار تەمەنی 18 ساڵ: تا 4 منداڵ: 5000 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر داواکارێک 5. منداڵی پێنجەم و زیاتر: 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر داواکارێک